کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ جه‌نایه‌ت جه‌نگی توركییه‌ له‌ عه‌فرین

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ کە ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، لە سوورییه‌ و عەفرین و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.

لە راپۆرتەکەی چاودێری مافی مرۆڤدا هاتووە “ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ و میلیشیکانی سەر بەو وڵاتە لە ناوچەکانی “چڵە زەیتون” و “کانی ئاشتی” لە باکوری رۆژهەڵاتی سوورییه‌ تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی عەفرین لەلایەن توركییه‌ و هێزە میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، دۆخی ئەمنی شارەکە تێکچوە و بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش، توركییه‌ و میلیشیاکانی دەستیان هەبووە لە بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، دەستگیرکردن و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل و ئەشکەنجەدان و گێچەڵکردن بە هاوڵاتییان. لە راپۆرتەکەدا هه‌روه‌ها باس لەوەکراوە، توركییه‌ و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوورییه‌، چەندین هاوڵاتییان بەبێ دادگاییکردن کوشتووە و هەروەها بە دەیان چالاکوان و پزیشکیان سەرباری ئەنجامدانی پڕۆسەی دزی و تاڵانکاری کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah