کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی تەشکیلانی ئاڵمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

 

 

کۆنفڕانسی ساڵانەی تەشکیلاتی ئاڵمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕۆژی ٢٠ی مانگی نوامبری ٢٠٢١ لە شاری کۆڵن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

ئەم کۆنفڕانسە لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە بە بەشداریی زۆربەی ئەندامانی حیزب لە تەشکیلاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو کە بە دوو بەشی تەشکیلاتی و گشتی دابەش کرابوو.

لە سەرەتادا کۆمیتەی تەدارۆک ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی لەپێوەند لەگەڵ گشت ئەندامان و ڕێکخستنی ئەم کۆنفڕانسە پێشکەش کرد. پاشان ڕاپۆرتێکی کورت لە چالاکییە تەشکیلاتییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە خوێندرایەوە. بەدوای ئەوەدا باسێک سەبارەت بە کێشەکانی ناو تەشکیلاتی حیزب، پێویستیی پاراستن و پەرەپێدانی تەشکیلات و تێپەڕین لەم قەیرانە پێشکەش کرا کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیان لەمبارەوە دەستیان کرد بە باس و گۆڕینەوەی بیروڕا و کەموزۆر گشت ئەندامانی بەشداربوو لەسەر پێویستیی تێپەڕین لەم قەیرانە و نۆژنکردنەوەی تەشکیلات بە گوڕوتینی شۆڕشگێڕانەوە تەئکیدیان کرد. پاشان وتووێژ دەربارەی قۆناغی داهاتووی چالاکییەکانی تەشکیلاتی ئاڵمان، ئەرکەکانی ئێمە و پێشنیاری دیاریکراو سەبارەت بەم قۆناغە هاتە ئاراوە کە لەم بەشە لە گفتوگۆکانیشدا پێشنیاری ئەرێنی و گونجاو لەلایەن هاوڕێیانەوە درا. پاشان هەڵبژاردنی کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاڵمان دەستیپێکرد و هاوڕێیان: ئێقباڵ شابازی، جەلیل ئەمجەدی، بەیان زەندی، ئارام کەریمی و شۆڕش کەریمی وەک ئەندامی کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاڵمانی حیزب هەڵبژێردران.

لە بەشی دووهەمی کۆنفڕانسەکەدا، کە بۆ هاوفکری و گۆڕینەوەی بیروڕا لەگەڵ هاوڕێیانی غەیرە ئەندام بۆ قۆناغی داهاتووی چالاکییەکان لە ئاڵمان لەبەرچاوگیرابوو،  ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیانی غەیرە ئەندام دەعوەت کرابوون کە لەم بوارەشدا گەلێک گفتوگۆی بەنرخ لەلایەن بەشداربووانەوە پێشکەش کرا. بۆ نموونە پێویستیی هاوپشتی و کاری چڕ لە بوارەکانی پەنابەران، بەندکراوانی سیاسی، کار لە ئیتحادیە و حیزبە چەپ و کۆمیتەکانی ئاڵمان، چالاکیی هونەری و ئەدەبی و هیتر باسیان لێکرا.

کۆنفڕانسی ساڵانەی تەشکیلاتی ئاڵمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لەناو شادی و ڕەزایەتی بەشداربوواندا پاش یەک ڕۆژ کاری چڕوپڕ و بەسوود کۆتایی پێهات.

 

کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاڵمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

20.11.2021

بابەتی پەیوەندیدار

په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌وه‌ لە لایان هاوڕێ “ئیبراهیم عەلیزادە” دبیر یەکەمی کۆمەڵە

-

ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی پلینۆمی سێهەمی کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵە 

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە مەنشوری ڕەزا پەهەلەوی و لایەنگرانی و کەڵک وەرگرتنی ناڕوا  لە ناوی” کۆمەڵە”

-

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ مەحموود کەیوان

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران و کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٨ ی ماڕس ڕۆژی جیهانی ژن

-

  ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی  ڕۆژی جیهانی ئاموزشی زمانی دایکی

-