کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی گوڵان، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریكا ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ ئێران بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ئێران دووهه‌مین زیندانی گه‌وره‌ی نووسه‌ران له دوای چین له‌ جیهانه.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا ٤٩ نووسه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه‌. زیندانی كردنی ئه‌و نووسه‌رانه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر گه‌شتی ئێرشاد بابه‌تیان نووسیوه‌ و ڕه‌خنه‌یان له‌ حیجابی ئیجباری و هه‌ڵسووكه‌تی ڕژیم گرتووه‌. زیندانی كردنی ئه‌و ٤٩ كه‌س نیشانه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ ئێرانه و ئه‌و وڵاته‌ له‌ پله‌ی دووهه‌می جیهانی دا جێی گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-