کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی بیناسازی كوردستان له‌سه‌ر بیمه‌ی كرێكاران

سه‌رۆكی یه‌كێك له‌ كانوونه‌ سنفیه‌كانی كرێكارانی بیناسازی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: سیاسه‌تی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ حه‌قی بیمه‌ی له‌ خاوه‌نكار وه‌ر گرتووه‌، به‌ڵام كرێكاری بیمه‌ نه‌كردووه‌.

به‌وته‌ی “میكائیل سدیقی”، له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی هیچ كرێكارێكی تازه‌ی بیمه‌ نه‌كردووه‌. ناوبراو ئیدعاكانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكی ٦٠ هه‌زار كه‌سی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی به‌ درۆ زانی و وتی: ساڵی ڕابردوو له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ٥٠ هه‌زار كرێكاریان بیمه‌ كردووه‌ و ئه‌مساڵیش ئیدعایان كرد كه‌ ده‌ هه‌زار كرێكاری تازه‌ بیمه‌ كراون له‌ حاڵكێدا ئه‌و ئامارانه‌ له‌ ڕاستی به‌ دوورن. به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كانوونی سنفی كرێكارانی ساختمان‌سازی ئێران، نزیك به‌ ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی ئیمكانی بیمه‌كردنیان هه‌یه‌،به‌ڵام ڕانتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئاپارتمانسازی له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه‌ ڕێگه‌یان له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای بیمه‌كردنی كرێكارانی ساختمانی گرتووه‌. به‌پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی كرێكارانی بیمه‌كراوی بیناسازی له‌ پارێزگای كوردستان بۆ ٢١ هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

-

برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ كارخانه‌ی فولادی ئالۆمینیۆم له‌ ئیتالیا

-

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتی نۆرویژ

-

خۆكوژی دوو خوێندكار له‌ زانكۆی هه‌مه‌دان

-

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی ژنانی ڕزیدنت له‌ زانكۆ زانیاری پزیشكی شیراز

-

هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی له‌ دیوانی باڵای وڵات

-