به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، گه‌رمخانه‌ی پاركی “جه‌لالیه”ی كرماشان بۆ خه‌ڵكی بێ سه‌رپه‌نا و كارتۆنخه‌وی ئه‌و شاره دابین كرا و له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه هه‌زار و ٥٢٠ كه‌س له‌وێ نیشه‌جێ كراون له حاڵێكدا ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه زۆر له‌و ئامارانه زۆرتره.
به پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێژه‌یه له گه‌رمخانه‌ی جه‌لالیه‌ی كرماشان نیشته‌جێ كراون به سه‌دان كه‌سی دیكه له سه‌رمای سه‌ختی زستاندا له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره بێ سه‌رپه‌نان و شه‌و ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه شاره‌داری ئه‌و شاره پاره وه‌رده‌گرێت بۆ دابین كردنی خزمه‌تگۆزاری به هاووڵاتییان به‌ڵام نه شاره‌داری و نه هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و دۆخه خراپه به‌رپرسیار نازانن.