شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوانی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز له ناڕه‌زایه‌تیی به پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕووبوونه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، له‌م زیندانه ده‌ستیاندایه ڕاپه‌ڕین.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان تێكهه‌ڵچوون و به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان زیندانبانه‌كان ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن له به‌ندكراوان. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م زیندانه‌یان میلیتاریزه كردووه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له‌حاڵێكدا ڕوویداوه كه پێشتریش به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی، خۆڕه‌م ئاباد، ئه‌لیگوده‌رز، ته‌ورێز، مهاباد و سه‌قز، پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان، ڕایانكردبوو.