كۆمه‌ڵێك له ژنانی زیندانی هه‌رات له ئه‌فغانستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری زیندان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرنا و هه‌روه‌ها مه‌ره‌خه‌س نه‌كرانیان له زیندان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، ده‌ستیاندایه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و ڕاپه‌ڕین.
به‌وته‌ی وته‌بێژی والی هه‌رات، نزیكه‌ی ٣ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س له ژنانی ئه‌م زیندانه كه به تاوانه‌كانی جۆراوجۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه له‌م زیندانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بارودۆخی ژیان له هه‌رات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دۆخێكی قه‌یراناوی دایه و به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته، له‌و ١٢٠ كه‌سه‌ی كه به‌م ویرووسه له ئه‌فغانستان گیرۆده‌بوون، ٨٤ كه‌سیان نیشته‌جێ شاری هه‌راتن.