ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “تاران”، “سنه”، “کرماشان”، “بۆكان”، “مه‌هاباد”، “سه‌قز”، “قه‌زوێن”، “خووزستان”، “لوڕستان”، “قۆروه”، “مه‌ریوان”، “شیراز”، “ڕه‌شت”، “مه‌شهه‌د”، “وه‌رمێ”، “قه‌زوێن”، “ئه‌راك”، “مه‌روده‌شت”، “جوانڕۆ”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “سه‌وڵاوا” “ئیلام” و “ئۆستانی فارس”، خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به هێرش كردنه سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان ده‌ربڕی. شایانی باسه، خه‌ڵكی شاری بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ختی تێكهه‌ڵچوون و هه‌روه‌ها هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی لە زۆربه‌ی شاره‌كان، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک كردووه و گازی فرمێسک ڕێژ بەرەو ڕوویان فڕێداوه.