کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپه‌ڕینی خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕاپه‌ڕینی خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسیه‌رییه‌كان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی کوردستان ، خوێندكارانی زانكۆی “بهشتی” ، خوێندكارانی زانكۆی “عێلم و فه‌رهه‌نگ” ، خوێندكارانی زانكۆی “ئازادی ته‌برێز” ، خوێندكارانی زانكۆی “ڕه‌وانشناسی” ، خوێندكارانی زانكۆی “علووم ته‌ربیه‌تی” خوێندكارانی زانكۆی “كامپیووتر” خوێندكارانی زانكۆی “ڕازی کرماشان” و خوێندکارانی زانکۆی “پەیام‌نووری مەریوان” و زۆر زانكۆی دیكه‌، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسیه‌رییه‌كان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.