ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕژیم له ڕێگای “حه‌وزه لاره” له‌سنووری نه‌سوود ده‌ستیان دایه ڕاودوونانی كۆڵبه‌ران و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت كردن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ماوه‌یه‌كه له ڕێگه‌ی دانانی بۆسه‌وه ڕێگری ده‌كه‌ن له هاتووچۆی كۆڵبه‌ران و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن یان ده‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود كوژراو و برینداربوون.