لانیكه‌م نزیك به سێ مانگه كه قه‌یرانی كۆرۆنا بووه‌ته گرینگ‌ترین هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كان. گه‌لێك ئاماری سه‌رسووڕهێنه‌ر، هه‌موو ڕۆژێ، باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووش بووانی ئه‌م ویرووسه و قوربانیه‌كانی ده‌كه‌ن. وێنه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له ئه‌مریكا، ئیتالیا و سپانیا و كامیۆنه نیزامییه‌كان كه ته‌رمی مردووه‌كان له نه‌خۆشخانه و ئاسایشگای خانه‌نشینان و یان له ماڵی چۆڵی هه‌ژارانه‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌كان ده‌به‌ن، كه‌س و كاری قوربانیان كه ته‌نانه‌ت دوایین ده‌رفه‌تی چاوپێكهوتنیشیان پێنادرێ، كۆبوونه‌وه‌ی بێ ماڵ و حاڵان له‌و شوێنانه‌ی وا لانیكه‌م ژه‌مێك خواردنیان وه‌گیر ده‌كه‌وێ، پرسین و گه‌ڕان بۆ كڕینی ماسك و ماده‌ی خاوێن كردنه‌وه، ئاماری كرێكارانی بێكاربوو، دیمه‌نی له كار كه‌وتنی چه‌رخه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت كه كۆنفرانسهكانیان له ڕێگه‌ی مدیای ئینتێرنێته‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ڕێنوێنیه‌كانی وه‌ك “له ماڵه‌وه بمهێننهوه و ده‌سته‌كانتان به‌رده‌وام به ئاو و سابوون بشۆن“، پزیشكان و ویرووس ناسانێك كه پێویست بوو مه‌ترسی و ڕێگاكانی ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنایان باس كردبایه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وا ده‌رفه‌تیان بۆ میلیتاریزه كردنی كۆمه‌ڵگا به باش زانی و خراپترینهكانیان هاوشێوه‌ی ترامپ هه‌را و هوریایه‌كی ڕاسیستییان خسته‌ڕێ. ترامپ كه سه‌ره‌تا له ڕوانگه‌ی ڕاسیستی خۆیه‌وه كۆرۆنای وه‌ك “ویرووسی ووهان” ناولێبرد و پاشان په‌نای برد بووه تێئۆریی پیلانگێڕی، كاتێك كه هیچكام له وته‌كانی كارساز نه‌بوون و ویرووسی كۆرۆنا زیاترین قوربانیی له ئه‌مریكا لێكهوتهوه، فه‌رمانی ده‌ركردنی په‌نابه‌ره‌كانی ده‌ركرد و هه‌ر ئه‌م په‌نابه‌ره دهكراوانه كه له ناوه‌ندی په‌تاكه‌وه ده‌ركرابوون، له زۆرێك له حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م ویرووسهیان به مێكزیك و له‌وێوه‌شه‌وه به وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین گه‌یاند. له ڕۆمانی شه‌پۆلێك له نه‌فره‌ت و بێزاری دژبه كه‌مینه‌ی “ڕۆما وسۆینتی“، كه به وشه‌ی ڕاسیستیی “قه‌ره‌چی” پێناسه ده‌كرێن، كه‌وته ڕێ و گۆیا ئه‌وانن كه ویرووسهكهیان هێناوه بۆ وڵاتی ڕۆمانی. له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه ناوخۆییه‌كاندا ئه‌وانیان وه‌ك “قارچی گه‌نیو و دزه‌كان” كه ئه‌م ویرووسهیان له وڵاتانی ڕۆژئاواوه هێنانه‌وه‌ته ڕۆمانی، پێناسه كرد. له ئیتالیا كه بوو به یه‌كێك له یه‌كه‌مین و به‌رینترین ناوه‌نده‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسهكه له ئۆرووپا، هێرشی ڕاسیستی بۆسه‌ر كه‌مینه‌ی “ڕۆما” په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌و كه‌مینه ١٢ ملیۆنیه كه له ئۆرووپادا بڵاون ته‌نانه‌ت له باروودۆخی ئاساییشدا، وه‌زعێكی فهلاكهتباریان بوو و له زۆربه‌ی وڵاته ئۆرووپاییهكاندا له هه‌موو جۆر ئیمكاناتێكی پزیشكی بێبه‌ری بوون و زۆربه‌یان له په‌راوێزی شاره‌كاندا ده‌ژین و به‌شێكی گه‌وره‌یان له جه‌معیه‌تی خواره‌وه‌ی هێڕه‌می كۆمه‌ڵگای ئۆرووپا پێكهێناوه و له زۆمره‌ی ئه‌و كرێكاره ئهرزانانهن كه وه‌به‌رچاو نایه‌ن. ئه‌و جه‌معیه‌ته له ئێستادا، نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی كۆرۆنا به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی هێرشی گرووپه ڕاسیستیهكان و گوشاری ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپاییش به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای زاڵ بوونی كۆرۆنا به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵ و ته‌رخان كرانی به‌شێكی به‌رین له میدیا جیهانیه‌كان به‌م قه‌یرانه، وێنه‌ی میحنه‌ت ئاواكانی یوونان كه ناوی كه‌مپی په‌نابه‌رانیان له‌سه‌ر داناون، هه‌موو جارێ، سه‌ره‌ڕۆیانه، خۆیان له میدیاكانه‌وه ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌م وێنانه، زیاتر، دیمه‌نی وێرانیه‌كانی مه‌یدانی شه‌ڕمان وه‌بیردێنێته‌وه. له ئۆرووپا ئه‌م دیمه‌نانه له سه‌ده‌ی ڕابردوودا و له مانگه‌كانی پاش ڕووخانی فاشیسمی هیتلێر وه‌به‌رچاو ده‌هاتن كه ئێستا به بیری مێژوو سپاردراون. به‌ڵام ئه‌م مێژوویه، له ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له عێراق، سووریه، لیبی و یان له ئه‌فغانستان هه‌روا به‌رده‌وام و زیندوویه. منداڵانێك كه له ناو وێرانهكاندا و له‌ناو قوڕ و خۆڵی خێوه‌ته‌كاندا به پای په‌تیه‌وه دێن و ده‌چن، ئه‌و دایك و باوكانه‌ی وا نازانن كه چۆن له‌ناو ئه‌م وێرانیه و خاك و خۆڵه‌دا، زگی خۆیان و منداڵه‌كانیان تێر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا ڕێگایه‌كیان بۆ ده‌رباز بوون له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ و برسیه‌تی و بێ په‌نایی دیتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له كه‌مپی ئاواره‌كانی تۆركییهدا به كۆیله نه‌گیرێن و خۆیان بگه‌یه‌ننه یوونان، جێگایه‌ك له سێ دوورگه‌ی “ساموس، چیۆس و لێس بۆس” ده‌دۆزنه‌وه و به گومانی خۆیان له مه‌یدانی شه‌ڕ و كێشمه‌كێشه نیابه‌تی و تایفه‌یی و ئایینییه‌كانی وڵاتانی ئه‌فریقایی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕزگاربوون و هه‌نگاویان به‌ره‌و ئۆرووپا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا هه‌موو ئاواته‌كانیان له‌و كه‌مپه‌دا ده‌نێژن. لێره دیسان سیمی خارداریان به‌ده‌وردا كێشراوه. لێره دیسان وێنه‌ی گوڵبژێر كراوی تێكهه‌ڵچوونی په‌ناپه‌ران و مهرزبانهكانی یوونان و توركیه، ده‌بێ وێنه‌یه‌كی “ئاژاوه‌چیانه” له‌وان نیشان دات تا بتوانن یه یارمه‌تیی ئه‌و وێنانه، هه‌موو یاسا و كۆنوانسیۆنه به‌ڕه‌سمی ناسراوه‌كان پێشێل بكه‌ن و هه‌ر به‌و وێنانه‌ش سنوور نشینه‌كان له گیانی په‌نابه‌ران به‌رده‌ن. له‌ناو دڵی گشتگیربوونی كۆرۆنادا، كه‌مپی “مۆریا” له جه‌زیره‌ی “لێس بۆس“ی یوونان، ویژدانی هه‌موو مرۆڤێك ئازار ده‌دات. له ئۆرووپا، مه‌درسه و باغچه‌ی ساوایان و ته‌نانه‌ت شوێنه چكۆلهكانی كایه كردنی منداڵان داده‌خرێت تا “مه‌ودادانانی كۆمه‌ڵگایه‌تی” ڕه‌چاو بكرێت. ڕۆژ و شه‌و باس له‌وه ده‌كرێ كه ماڵه‌كاندا بمێننه‌وه، ده‌سته‌كانتان به‌رده‌وام به ئاوی گه‌رم و سابوون بشۆن، به‌ڵام هاوكات له كه‌مپی “مۆریا“، منداڵان له ناو قوڕ و قاڵدا، له‌پاڵ یه‌ك دان. ته‌نیا به‌شێكی كه‌م له‌و منداڵانه له كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێن و به‌شی هه‌ره زۆریان له ناو چادر ههڵدراوهكانی ناو دارستانه‌كان دان. زۆر به سه‌ختی ده‌توانین ئه‌م تێپه‌ڕینی ته‌مه‌نه، ناوی “ژیان كردن“ی له‌سه‌ر دابنێین. ئه‌وان له هه‌موو پێداویستیه‌كی ده‌رمانی، ته‌ندرووستی و ته‌نانه‌ت له ئاوی خواردنه‌وه‌ش بێبه‌رین. له كه‌مپی “مۆریا” كه وه‌ك ده‌وترێ بۆ سێ هه‌زار كه‌س ساز كراوه، له ئێستادا ٢٠ هه‌زار كه‌سی تێدا نیشته‌جێیه كه نزیك به ٧ هه‌زار كه‌سیان منداڵن. بۆ ئه‌وان، “ده‌سته‌كانتان بشۆن” و یان “مه‌ودا دانانی كۆمه‌ڵایه‌تی” ته‌نیا ده‌توانێ گاڵهتهیهكی تاڵ بێت.
سه‌رانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، پاش چه‌ندین دانیشتن و چاوپێكه‌وتن و له حاڵێكدا كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووس له هێندێك له‌و كه‌مپانه ئاژیری مه‌ترسیی وه‌ده‌نگ هێنابوو، له سه‌ره‌تاكانی مانگی مارسدا به‌ڵێنییان دا كه ١٥٠٠ منداڵ له‌و كهمپانهوه ڕه‌وانه‌ی ئۆرووپا بكه‌ن. سه‌ره‌نجام پاش ٦ مانگ، ٥ كه‌سیان له‌وان برد بۆ ئاڵمان و حه‌فته‌یه‌ك پێشتریش ١٢ كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی لۆكزانبۆرگ كرد. ئه‌م دڵ ئاواڵه‌ییه گه‌وره‌یه، ته‌نیا به یه‌ك كه‌لام وه‌سف ده‌كرێ ئه‌ویش “ڕیاكاری “یه. وتیان ئیمكاناتی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا سنوورداره، به‌ڵام ته‌نیا وڵاتی ئاڵمان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به جووتیارانی خۆی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بهرهههمهكانیان، زۆر به دڵ ئاواڵه‌ییه‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا و له‌ناو دڵی قه‌ره‌نتینه‌دا، ٧٠ هه‌زار كرێكاری هه‌رزان له ئۆرووپای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ كار كردن له‌سه‌ر زه‌ویه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنی داخرانی سنووره‌كان، به فڕۆكه دێنێته ئاڵمان.
بێ گومان، ئه‌م ڕاسیسم و ئه‌م دژه په‌نابه‌ر بوونه، گاڵته كردنه به هه‌موو بایه‌خه جیهانیه‌كانی مرۆڤایه‌تی و نومایشی بهڕبهڕیهتێكه كه نه‌زمی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر هه‌موو جیهانیدا زاڵی كردووه. پێویسته ملكه‌چی ئه‌م كاره‌ساته نه‌بین.