حکومەتی تورکیا لە 22ی ئاگۆستی 2021دا، هەشت پەناخوازی خەڵکی پاوە کە بەنیازبوون له ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بگه‌ن به ئوروپا، دەستبەسەر و ڕادەستی گروپی تیرۆریستی “ئەلنوسرە” له سووریا ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ناوی ئه‌و هه‌شت كه‌سه بریتیه له : “دەماوەند پاک سرێشت”،”موبین وەلەد بەیگی”،”ئەفشار ڕۆستەمی”،”بەهمەن شادرەوان”،”مەسعود حەیدەری”، “سەعید ئەحمەدی”، “فەردین دەروێش پور”، “هیدایەت روخزادی”. جێی ئاماژه‌یه كه ئەو هەشت پەناخوازەی خه‌ڵكی پاوه کە لەگەڵ 57 پەنابەری دیکەی خه‌ڵكی هەرێمی کوردستان بوون، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر دکرێن و له ڕێگه‌ی شاری “ئه‌عزاز” له باكووری سووریاوه ڕاده‌ستی گرووپی “ئه‌لنۆسره” ده‌كرێن. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێش چوونە ناو عەزاز گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو هەشت هاوڵاتییە پاوەییه له‌به‌ر ده‌ستا نییە.