توركیه ڕایگه‌یاندووه كه حه‌وت په‌نابه‌ری سووریه‌یی به هۆی بهڵاوكردنهوهی چه‌ند گرته ویدیۆ و ڕه‌سمێك له كاتی مۆز خواردندا، سزای ده‌ركردن له‌و وڵاته‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌م كاره‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌توانێت نیشانه‌یه‌ك له شه‌پۆڵی دژایه‌تی كردنی په‌نابه‌ران له دوای دابه‌زینی نرخی لیری توركیه بێت كه بووه‌ته هۆكاری هه‌ڵئاوسان له‌و وڵاته‌دا. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سووریه‌یی دانیشتووی وڵاتی توركیه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌ستیان كردووه به بهڵاوكردنهوهی ڕه‌سمی خۆیان له كاتی مۆزخواردندا.