به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ورمێ له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنی ته‌رمی چوار به‌ندكراوی له‌سێداره‌دراو له زیندانی ئه‌و شاره به بنه‌ماڵه‌كانیان دژایه‌تیان كردووه.
پاش تێپه‌ڕبوونی حه‌فته‌یێك به‌سه‌ر ئێعدامی سێ به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی “وه‌فا هه‌ناره”، “عومه‌ر به‌ردیانی” و “ڕه‌حمان په‌رحازوو”، هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی ئازه‌ری به ناوی “نه‌سیم نه‌مازی” له زیندانی ورمێ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنی ته‌رمه‌كان به كه‌سوكاریان دژایه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كان كردووه كه نابێت ئه‌و بابه‌ته میدیایی بكه‌نه‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و چوار به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “سیخووڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” له زیندانی ورمێ ئێعدام كراون.