کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاده‌ستكردنی فاتمه‌ داوه‌ند له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی

ڕاده‌ستكردنی فاتمه‌ داوه‌ند له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی

فاتمه‌ داوه‌ند، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كه‌ له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی شایه‌تی دابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دیپۆرتی ئێران كرا.

فاتمه‌ داوه‌ند، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، له‌ كاتی تێپه‌ڕین له‌ سنووری توركیا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی ئایدین گوازرایه‌وه‌. ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خرایه ژێر گوشار و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ درا. فاتمه‌ له‌ دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی بۆكان و مهاباد محاكمه‌ و به‌ ده‌ ساڵ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شلاق سزا درا، به‌ڵام سزاكه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ ٤٥ مانگ كه‌م كرایه‌وه‌.