ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، ته‌رمی چوار ده‌ستبه‌سه‌ركراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، نه‌وید په‌ره‌كی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، ساڵح په‌ره‌كی و زاهد په‌ره‌كی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌راوان و سیب و سۆران پاش ٩٦ ڕۆژ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئۆتۆمبێلی ئه‌و چوار هاووڵاتیه به‌لووچه ڕۆژی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی سه‌راوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و دوو كه‌سیان بریندار بوون. ئه‌و چوار شارومه‌نده له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٩٦ ڕۆژ بێ سه‌روشوێن كران تاكوو ڕۆژی ڕابردوو كه ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه.