کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئێسک و پرووسکەکانی لاوێكی باکووری کوردستان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئێسک و پرووسکەکانی لاوێكی باکووری کوردستان به‌

ڕۆژی سێشەممە 8ی مانگی خەرمانان، دەوڵەتی تورکیا دوای حەوت ساڵ، ئێسک و پروسکی لاوێکی خەڵکی دیاربەکری به‌ناویهاكان ئه‌سڵان، ڕادەستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی کرد.

هاکان ئەسڵانساڵی  2015ی زاینی لەلایەن ئەرتەشی تورکیاوه‌ کوژرا و هەتا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سوپای تورکیا دەستیان بەسەر ئێسک و پرووسکەکانیدا گرتبوو و ڕادەستی بنەماڵەكه‌یان نەده‌كرد. ئەم کارە قێزەونە لەلایەن سیسته‌می دادوەری تورکیا و ئیدارەی زیندانه‌كانه‌وه‌ جێبەجێکراوە و کاردانەوەی به‌رینی چالاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.