کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

چەمک و مەفهومی کمونیزم ئامادە کردنی: پەیمان

nkqc42wdorje

   چەمکی کومونیزم مێژوویەکی گەلێک دوور و درێژی هەیە کە بۆ بەر لە سەردەمی کارل مارکس و فرێدریش ئینگڵس هەڵدەگەڕیتەوە. لە یۆنانی باستان، واتای کۆمونیزم هاو تەریب بوو لەگەڵ داستانێک سەبارەت بەسەردەمی زێڕینی ژیانی ئینسانەکان کە لەو سەردەمەدا تاکەکانی کۆمەڵ بە یەکەوە بە هاوئاهەنگی و ئارامی تەواوەوە دەژیان و مڵکی شەخسی و تاکەکەسی واتەیەکی نەبوو.

  کۆمونیزمی زانستی وەک نەزەریە و ئیدۆلۆژی ڕزگاریدەری چینی کرێکار و ڕەنجدەران لە چنگ نیزامی کۆمەڵایەتی سەرمایەداری و دروست کردن و سەقامگیر کردنی کۆمەڵگای کۆمونیستی لە ساڵی چلی سەدەی ١٩ ی زاینیدا، کاتێک کە خەباتی چینایەتی  نێوان کرێکاران و سەرمایەداران لە وڵاتانی ئوروپا دەستی پێکرد هاتە گۆڕێ. مارکس و ئینگڵس دوو بونیانگوزاری سەرەتای سۆسیالیسزم و کۆمونیزمی زانستین.

  کۆمونیزم یان بە هاوبەش کردن( لە دەستەواژەی لاتینی Communisیاkeyvanism بە واتای هاوبەش) بە بزوتنەوەیەکی سیاسیزانستیئابووری کلاسی، دەوترێت کە لە سەدەی ١٩ ی زاینیەوە لەسەر بنەمای ئەندیشەکانی کارل مارکس و مانیفێستی کۆمونیزم،( کیوانیزم کۆمونیزم) باس دەکرێت.

بونیادنەرانی کۆمونیزم

مارکس بۆ پێناسە کردنی مەودا و ناکۆکی خۆی لەگەڵ سۆسیالیزمی نا کرێکاری سەدەی ١٩، ئەو  پێناسەیەی کە بزوتنەوەی سۆسیالیستی کرێکاری بۆی ئیرایە دابوو، واتا کۆمونیزمی هەڵبژارد. خودی ماڕکسیش وتویەتی کە فەلسەفە، لێکدانەوەی دنیا نییە، گۆڕینی دنیایە؛ واتە فەلسەفە تا ئەو جێگایەی لەو ئاستەدایە کە بزانێت دنیا چۆنە و چۆن نییە، بێ نرخە، فەلسەفە ئەو کاتە خاوەنی ئەرزش و نرخە کە ئامرازێک بێت بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجێک بۆ گۆڕان و ئاڵوگۆڕ لە دنیادا.

حیزبێکی کۆمونیستی حیزبێکی سیاسیە کە لە ڕێگای پێگەیەکی سیاسیەوە کە دەستەبەری کردوە خۆی ناچار بە بەڕێوەبردنی بنەما ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی کۆمونیزم دەزانێ. ئەم ناوە یەکەم جار لە سەدێڕی مانیفێستی حیزبی کۆمونیست لە لایەن کارل ماڕکس و فڕیدریش ئینگڵسەوە دەستەبەر بوو.