کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چینی كرێكاری ئێران، ئاستی لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كان له‌ خه‌باتی چینایه‌تیدا دیاری ده‌كات

ئهگهرچی كهمتر لهیهك مانگی ماوهبۆ كۆتایی ساڵ، بهڵام هێشتا ئاستی لانیكهمی حهقدهستهكان دیاری نهكراوه‌. وهك ڕهواڵی ههموو ساڵێك لهچهندین مانگ و حهفتهلهمهوبهرهوه‌‌، چهنهلێدان و شهڕهقسهلهنێوان ئهوهی كهبهناو پێ دهوترێ شۆرای عالی كار، دهستی پێكردووه‌. بهڕواڵهت لهو شۆڕایهدا دهستی درێژی دهوڵهت و خاوهنكارهخسووسیهكان كهناوی بێناوهرۆكی نوێنهری كرێكارانیان لهسهر خۆیان داناوه، لهگهڵ لایهنی بهرامبهر دهست دهكهن بهچهنهلێدان. داوهڵهكانی وهك مهحجووب، بهرپرسانی خانهی كارگهر و باقی ڕێكخراوهكانی سهربهدهوڵهت لهئۆستانهجۆراوجۆرهكان و سهرهنجام سهرۆكی كۆمیتهی حهقدهستی شۆڕای عالیی كار، ئاستی داخوازیهكانی خۆیان كهشۆڕای عالیی كار قهرارهبڕیاری لهسهر بدات، ڕادهگهیهنن، تا بهمجۆرهبۆ ماوهیهك كرێكارانیش چاوهڕوانی بهڵێنیهكانی خۆیان بكهن. ههڵبهت دهزانین كهئاستی ئهو داخوازیانهی كهئهوان باسی لێدهكهن یهكجار كهمترهله ئاستیموتالبات و لانیكهمی ههزینهی بژێوی كرێكاران و بنهماڵهكانیان.  دیسانیش ههر وهك ساڵانی پێشوو، ئامارێكی ساختهلهلایهن خاوهنكاران و ناوهندهكانی سهربهدهوڵهت لهوانهبانكی مهركهزی یان ناوندی ئاماری ئێران بڵاودهبێتهوهتا ههر ئهو ئامارهدڵخواز و ساختهیهی ئهوان ببێتهبنهمای چهنهلێدان لهنێوان شهریكهكۆمهڵایهتیهكانی ناو شۆرای عالیی كار. تهنانهت ماددهی ٤١ی قانوونی كاری كۆماری ئیسلامی، كهلهباروودۆخی تایبهتی مانگهكانی دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایهتی بهسهر دژهشۆڕشی ئیسلامیدا سهپا و بهردهوام ڕژیمیش وهك ماددهیهك بۆ دیفاع لهمافی بهناو مۆستهزعهفان باسی لێكردووه، باس لهوهدهكا كهدیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكان پێویستهبهپێی دوو فاكتۆر واتهنرخی تهوهڕۆم و سهبهدی ههزینهی بژێوی بنهماڵهیهكی چوار كهسی ئهنجام بدرێ و ههڵبهت دهشزانین كهههر ئهو لانیكهمهش بهپێی ئهو یاسا و ڕێسایانهی كهڕژیم دواتر پهسندی كرد، كهمتر له٢٠ لهسهدی كرێكاران دهگرێتهوه‌. لهئێستادا باس لهبردهسهرهوهی ١٥ لهسهدی حهقدهستهكان دهكرێ. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهتهنیا لهنیوهی ئهوهڵی ئهمساڵدا نرخی تهوهڕۆم ٤٠ لهسهد بووهكهئهو ڕێژهیهش بهلهبهرچاوگرتنی توندبوونهوهی بهردهوامی قهیرانهئابووریهكان لهنیوهی دووههمی ساڵدا لهوهش ڕۆیشتووهتهسهرتر. لههێندێك لهچوارچێوهكانی ژیانی كۆمهڵایهتیی كرێكاراندا باس لهنرخی تهوهڕۆمی ١٠٠ لهسهدی دهكرێ كهئهوهش خۆی بهمانای ئهوهیهكهسێبهری ههژاری باڵی بهسهر زۆربهی ههرهزۆری كۆمهڵگادا كێشاوه‌. ههر ئهوهندهبهسهكهگوێ لهدهردهدڵی كرێكاران بگیرێت تا خهمنامهی پڕ لهكارهساتی ژیانی خۆیان بگێڕنهوه‌. لهوهیكهدهمێكهكاڵا سهرهكیهكانی ژیان لهسهر سفرهكانیان نهماون، لهوهیكهتوانای پهرداختی دهوا و دهرمانی خۆیان و بنهماڵهكانیان نییه، لهوهیكهزۆربهیان ناچاربوون لهشارهكان بڕۆنهدر و لهپهراوێزی شارهكاندا نیشتهجێ بن. لهبیرمان نهچێتهوهكهتهنیا چوونهسهرهوهی نرخی بێنزین لانیكهم ٢٠٠ ههزار تمهن ههزینهی لهسهر بنهماڵهكان زیاد كردووه‌. 

لهڕاستیدا ههژاری و فهلاكهت لهسهرتاپێی ئهو كۆمهڵگایهوهدهبارێ. ئهوهیكهزۆرێك لهبنهماڵهكان ناچارن ڕۆڵهكانیان نهنێرنهمهدرهسهكان و یان لهمهدرسهبیانهێننهدهر و بیانخهنهڕیزی منداڵانی كارهوه، ئهوهیكهئامارهكان باس لهبوونی پتر له٣ ملیۆن منداڵی كار دهكهن، ئهو منداڵانهی وا ههموو خۆشیهكانی منداڵییان بۆ كڕینی ژهمێك خواردن حهڕاج دهكهن و تهنانهت هێندێك جار وهك كاڵایهك دهستاودهستیشیان پێدهكرێ، ئهوهیكههێندێك لهژنان چ وهك سهرهپهرستی بنهماڵهو چ وهك ئهندامی بنهماڵهیهكی كرێكاری بۆ تێر كردنی زگی خۆیان و منداڵهكانیان ناچار پهنا بۆ لهش فرۆشی دهبهن، ئهوهیكهمامناوهندی تهمهنی كچانی لهش فرۆش گهیشتووهته١٣ ساڵ، ئهوهیكهكاغهزی ڕاگهیاندنی فرۆشی ئهندامانی جهستهی مرۆڤهكان لهدار و دیوار دراوه، ههمووی ئهوانهئاكامی فهلاكهتباری ئهو باروودۆخهنامرۆڤانهیهن. ئهوهباروودۆخێكهكهسهرمایهداران و دهوڵهتهكهیان بهسهر ملیۆنان ئینسانی كرێكار و زهحمهتكێشی ئهو كۆمهڵگایهدا سهپاندوویانه‌. كاتێكیش له كۆتایی ساڵدا باسی بردنهسهرهوهی ئاستی حهقدستهكان دێتهگۆڕێ ، بڕهپارهیهكی بێ ئهرزش بهحهقدهستهكانیان زیاد دهكهن كهتهنانهت هاوسهنگی نرخی تهوهڕۆمیش نییه، چ بگا بهوهی كهوڵامدهرهوهی سهبهدی بژێوی كرێكاران بێت.

لهڕاستیدا حهقدهست، قهراردادێكه‌‌ لهنێوان كرێكار و خاوهنكار.  ئهو قهراردادهش كۆمهڵێك پهیوهندی زاڵ بهسهر كۆمهڵدا دهیبڕێتهوه‌. بهتایبهت ئهگهر دهوڵهت خۆی ڕاستهوخۆ خاوهنكار بێت، دهور و نهخشێكی سهرهكی لهو مهسهلهیهدا دهبینێ. ئهوهیكهكرێكاران لهپێناو پێكهێنانی ڕێكخراوی سهرهبهخۆی خۆیان كهبهشێكهلهمافی بهڕهسمی ناسراوی كرێكاران لهجیهاندا، دهبێ بدرێنهبهر قهمچی و شهللاق، ئهوهیكهبهخاتری ناڕهزایهتی دهربڕین بهحهقدهستهدواخراوهكانیان ڕهوانهیزیندان دهكرێن، ئهوهیكهدهستی خاونكاران بۆ هێرشی وهحشیانهبۆسهر ژیان و بژێوی كرێكاران ئاواڵهیه، ههمووی ئهوانهدیمهنی ڕاستهقینهی باروودۆخێكی فهلاكهتبارهكهدهوڵهت بهسهر جهمعیهتی ملیۆنیی كرێكاراندا سهپاندوویهتی. كرێكاران لهو شوێنهلهجیهان، دهبێ ههم ئهرزان بن و ههم ئارام! لهبهر ئهوهیكهسهرمایهدار بۆ بردنهسهرهوهی قازانجی خۆی و بۆ ململانێ لهگهڵ ڕهقیبهكانی، پێویستی بهههردووی ئهو خهسڵهتانهیه‌. بهڵام هیچ هۆكارێك نییهكهكۆمهڵی ملیۆنیی كرێكاران ناچار كات كهلهبهرامبهر ئهو فهلاكهتهدا سهرداخهن. ئهگهر چوونهسهرهوهی نرخی تهوهڕۆم و درێژهی قهیرانی ئابووری لهساڵی داهاتوودا لهبهرچاونهگرین، ئهوكات لانیكهمی حهقدهستی كرێكاران، بۆ ئهوهی نهكهونهژێر هێڵی ههژاریهوه، نابێ له٩ ملیۆن تمهن كهمتر بێت. زۆربهی ڕێكخراو و ههڵسووڕاوانی سهربهخۆی كرێكاری لهبهیانییههاوبهشهكانیاندا ڕایانگهیاندووهكهنابێ حهقدهستهكانیان لهو ڕێژهیهكهمتر بێت. لهڕاستیدا بۆ ئهو كارهش پێویستهههموو پۆتانسیهلهكانی ئێستای كۆمهڵگا بكهوێتهڕێ. ئهو پۆتانسیهلانهنهتهنیا دهبێكرێكارانی كارخانهو ناوهندهسهنعهتیهگهورهكان بگرێتهوه، بهڵكوو  پێویستهههموو ئهو كرێكارانهی كهلهكارگهكانی كهمتر له١٠ كهس كار دهكهن،  ههموو خانهنشینان و موعهلیمان و خوێندكاران، ههموو ژنانی سهرپهرستی بنهماڵهكهزۆربهیان حهقدهستی كهمتر لهپیاوانیان پێدهدرێ، كۆڵبهران و منداڵانی كار، ههموو ئهوانهی وا لهبهشی ئابووریی غهیرهڕهسمی دا هێزی كاری خۆیان حهڕاج كردووهو لهچكۆلهترین قانوونی كار و بیمهكۆمهڵایهتیهكان بێبهرین و سهرهنجام ئهرتهشی ملیۆنیی بێكاران، لهخۆبگرێت. بهتایبهت لهباروودۆخێكدا كهبزووتنهوهی ناڕهزایهتی خهڵك ههنگاوی زۆر گرینگی ههڵگرتووهو هاوسهنگیی هێزی لهكۆمهڵگادا بهقازانجی خۆی گۆڕیوهو لهباروودۆخێكدا كهڕژیم لهنومایشی ههڵبژاردنهكهیدا شكستێكی سهرشۆڕانهی خواردووه، ئهو جهمعیهتهبهرینهو بنهماڵهكانیان دهتوانن ببنههێزێك كهئاستی حهقدهستهكان بهسهر سهرمایهداران و دهوڵهتهكانیاندا بسهپێنن. نابێ چاوهڕوانی بڕیارهكانی شۆڕای عالیی كار بین. پێویستهئهو خهباتهههم پێش بڕیار دهركردنی ئهوان و ههم دوای بڕیار دهركردنهكهیان درێژهی بێت. نابێ لهبیرمان چێتهوهكهلهو بوارهدا سهرهنجام، هاوسهنگیی هێزی چینایهتی لهگۆڕهپانی شهڕی چینایهتیی نێوان كرێكار  و سهرمایهدا دهیبڕێتهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارانی ئەفغانستان هاوچارەنووسی چینی کرێکاری ئێرانن

-

     ئامادەکاری ڕژیم بۆ دەستوەردانی هەرچی زیاتر لە ژیانی تایبەتی خەڵک

-

هاوپشتی کرێکاریی: چەکێکی براوە لە دژی دوژمنی چینایەتی

-

پێویستی پەرەپێدان بە پشتیوانیی سەرتاسەری لە خەباتی خەڵکی بەلوچستان

-

کەمبوونی دەوا و دەرمان لە ئێران و درۆی بێشەرمانەی وەزیری تەندروستی

-

گیانبەختکردووانی هەینی خوێناوی زاهیدان، وزەبەخشن بۆ درێژەدان بە شۆڕشی ژینا

-