کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چینی كرێكار، ئه‌م “مه‌رگه‌ هه‌رزانانه‌” فه‌رامۆش ناكات

ڕۆژی چوارشهممهڕاپۆرتێك لهژێرناویمهرگی ههرزانی لانیكهم ٤٥ مهعدهنچی لهساڵی ٩٨دابڵاوبووهوه. لهبهشێكی ئهم ڕاپۆرتهدا هاتووهكه‌ “لهساڵی ٩٨دا، لانیكهم ٤٥ مهعدهنكار لهسهرتاسهری ئێران بههۆی ڕووداوی مهرگباری شوێنی كار گیانیان لهدهست داوه‌. زۆرێك لهو ڕووداوانهلهمهعدهنهچكۆلهكاندا ڕوو دهدهن و یان بههۆی قازانج پهرهستیهوه، خاوهن مهعدهنهكان ڕێگهنادهن ڕووداوهكان میدیایی ببنهوهو ههربۆیهڕێژهی واقعیی قوربانیان زۆر لهو ئامارانهزیاتره‌. نهبوونی ڕێكخراو و ئیتحادیهی كرێكاری و نهبوونی چاوهدێرانی ئیمهنی و بێهداشتی  لهناو كرێكاراندا، بووهتههۆی ئهوهیكهخاوهنكاران لهبوار شاردنهوهی ئامارهكان و ڕهچاو نهكردنی ڕێنوێنیهئیمهنیهكان دهستیان ئاواڵهبێت. ئهگهرچی گیانی كرێكارانی مهعدهن لهساڵی ٩٨دا بهمجۆرهههرزان و بێ بایهخ بوو بهڵام لهههمان كاتدا بهشی مهعدهن بهردهوام یهكێك بووهلهپووڵ سازترین بهشهكانی سهنعهت و ساڵ به ساڵ سهروهتی زیاتر بۆ ئهم وڵاتهبهدی دێنێ“. ئهم ڕاپۆرتهلهحاڵێكدا بڵاوبووهتهوهكهسهرلهبهیانی ڕۆژی چوارشهممه٦ی مانگی خاكهلێوه، بهشێك لهكرێكارانی مهعدهنی گۆل گۆههر، بۆ چهندومین جاری بهردهوام لهڕێگهی بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی لهبهرامبهر فهرمانداریی سیرجان، خوازیاری وهگهڕ خستنی ههوڵی پێویست بۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا بوون. بهوتهی كرێكارانی ناڕازی، لهمهعدهنهكانی گۆل گۆههری سیرجان، پتر له١٩ ههزار كرێكار خهریكی كارن كهبههۆی ژمارهی كرێكاران و پهیوهندیی بهردهوامیان لهگهڵ یهكتر، لهبهردهم مهترسیی تووش بوون بهنهخۆشی كۆرۆنا دان. ئهم كرێكارانهكهخوازیاری داخرانی ئهم واحیدهمهعدهنیهن، باسیان لهوهكردووهكهفهرماندار ڕایگهیاندووهكه‌ ” ههموو جۆرهتهعتیل بوونێكی ناوهندی گۆل گۆههری سیرجان بهبڕیار و فهرمانی ستادی قهیرانهوه‌‌ گرێی خواردووه‌.”

ئهم ڕاپۆرتهڕهنگدانهوهی گۆشهیهكهلهپهیوهندی نێوان كار و سهرمایهلهئێران، پهیوهندیهك كهشهڕێكی چینایهتیی لهسهر بینا كراوه‌. ههموو كارخانهكان و ناوهندهكانی بهرههمهێنان و شوێنهكانی كار، سهنگهر و بهرهجۆراوجۆرهكانی ئهم نهبهردهچینایهتیهن. لهههمووی ئهم بهرانهدا، كرێكاران كار دهكهن یان بهواتایهكیتر دهچهوسێنهوهو بۆ سهرمایهدار ئهرزشی ئیزافهبهرههم دێنن و لهبهرابهردا، حهقدهستێك بهپێی لانیكهمی پێداویستیهكانی ژیان كهبۆ هێز گرتنهوهو بهرههمهێنانهوهی هێزی كار پێویسته، وهردهگرن. سهرمایهداران و خاوهنانی مهعدهن و سهنعهت لهبهر ئهوهیكهخاوهنی سهرمایهو ئامرازی بهرههمهێنانن بهمافی خۆیانی دهزانن كهبۆ هێنانهخوارهوهی ههزینهی بهرههمهێنان، نائهمنترین باروودۆخ و شوێنی كار بهسهر كرێكاراندا بسهپێنن. كرێكاران لهم بهرهیهی كار و بهرههم و نهبهردهچینایهتیهدا، سهرهڕای ئهوهیكهبهتوندترین شێوهدهچهوسێنهوه، بهردهوام دهشبنهقوربانیانی شوێنی نائهمنی كار. كاتێك كهگشت كۆمهڵگا لهبهردهم مهترسیی بڵاوبوونهوهكارهساتباری ویرووسی كۆرۆنا دایه، سهرمایهداران و خاوهنانی سهنعهت، ههر وهك خاوهنكارهكهی مهعدهنی گۆل گۆههر، بهپێی غهریزهی چینایهتیهكهیان، نهك لهگیانی كرێكاران، بهڵكوو لهقازانجی سهرمایهكانیان دیفاع دهكهن.

ئامارهكان نیشانیان داوهكهڕێژهی تهڵهفاتی بهرهی كار و ڕهنج و نهبهردی چینایهتی، لهڕێژهی تهڵهفاتی شهڕهكان كهمتر نییه‌. بهپێی ئاماری بهرپرسانی سازمانی پزیشكی قانوونی، ڕێژهی قوربانی بوونی كرێكاران له٩ مانگی سهرهتای ساڵی ٩٨، لهبهرئاورد لهگهڵ ساڵی پێشوو، ٨ و نیو لهسهد بهرز بووهتهوه‌. بهپێی ئهم ڕاپۆرتهئاماریه، ژمارهی قوربانیانی شوێنی كار له٩ مانگی ئهوهڵدا، ١٣٦٣ كهس بووه‌. پێویستهئهم ئامارانه، ئاماری كۆڵبهرانی كوردستانیشی پێ زیاد بكرێ كهبههۆی تهقهی ڕاستهوخۆی بهكرێگیراوانی ڕژیمهوهو یان بههۆی سهختی و دژواریهكانی ڕێگاوهگیانیان لهدهست داوه‌. كهوابوو، ڕۆژانهبهشێوهی مامناوهند، ٦ كرێكار بههۆی نائهمنی شوێنی كارهوهگیانیان لهدهست دهدهن. ههر لهڕووی ئهم ڕاپۆرتانهوهكهتهنیا گۆشهیهك لهڕاستیهكانمان پێ نیشان دهدهن دهتوانین بهوهبگهین كهئێران یهكێكهلهنائهمنترین و مهترسیدارترین وڵاتهكانی دونیا بۆ كرێكاران. فهرمایشی بوونی ناوهندهزهردهدهوڵهتیهكان بۆ چاوهدێری كردنی شوێنهكانی كار، نهبوونی نیزامی ستانداردی فهننی لهبهشی سڵامهتی شوێنهكانی كار و نهبوونی ڕێكخراوی سهربهخۆی كرێكاران بۆ چاوهدێری كردن و دیفاع لهمافی كرێكاران، بووهتههۆی ئهوهیكهوهها خهسارهتێكی قورس بهسهر كرێكارانی ئێران دا بسهپێت. ئهگهر شهڕ بهیهكجار سهدان و ههزاران ئینسان دهكاتهقوربانی، بهلام كار و بهرههمهێنانی ژێر دهسهڵاتی سهرمایهداری، لهسهرهخۆ و بههێمنی، بهڵام بهشێوهی بهردهوام، قوربانی وهردهگرێ. ڕووداو و مهترسیهكانی كار، نهبوونی ئیمهنی شوێنی كار، مهرگی بهڕواڵهت لهناكاو و بێ ئهژمار، پهككهوتن و پیریی پێش وهخت، كهم ئهندام بوون، نهخۆشیهمهترسیدارهكانی سهرچاوهگرتوو لهشوێنی ناسالمی كار، ههمووی ئهوانهتهنیا گۆشهیهكن لهو ههڵسووكهوتهی كهبهرههمهێنانی سهرمایهداری لهحهق كرێكاردا ئهنجامی دهدا.

لهڕاستیدا، خاوهنكاران و دهوڵهت بهخاتری قازانج پهرهستی و تهماع، نهدهیانههوێ ئیمهنی شوێنی كار بهرنهسهر و نهنیگهرانی گیان لهدهست دانی كرێكاراننن لهشوێنهكانی كاردا. ئهوان تهنانهت نیگهرانی ئهوهش نین كهكرێكاران لهترسی گیانیان، دهست لهكارهكهیان بكێشنهوه‌. چون دهزانن، ههركات مهیلیان بێت دهتوانن لهناو لهشكری ملیۆنی ئهرتهشی پاشكهوتی كار، كرێكارانی دیكهبێننهوهسهركار و ههر لهو شوێنهناستاندارد و نائهمنهی كاردا، دیسان ههموو كارێكی سهختیان بهسهردا بسهپێنن. كهوابوو تا كاتێك كهشهپۆلی ڕاپهڕینی كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێش بارگهو بنهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سهرمایهداری تێكهوهنهپێچێت، تا كاتێك كهحكوومهتی كرێكاران، ئامرازی بهرههمهێنان لهدهست سهرمایهداران دهرنههێنێ و پڕۆسهی بهرههمهێنانی كۆمهڵایهتی نهكاتهپڕۆسهیهكی ئیسانی و وشیارانهلهخزمهت خۆش بژیوی و پهروهردهی تواناییهكان و بینا كردنی ژیانێكی ئازاد و یهكسان، ئهوهكرێكاران خۆیاننن كهدهبێ بهخهباتی ڕێكخراو و بهبهرنامهی خۆیان پشت ببهستن و خاوهنكاران و دهوڵهت ناچار بهدابین كردنی ئیمهنی شوێنی كارهكانیان بكهن. ئهگهر لهئێستادا خواستی  داخستنی كارخانهكان وێڕای پێدانی حهقدهستی تهواو بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا، و یان هێنانهخوارهوهی سهعاتی كار و دابین كردنی ئیمكاناتی پێشگرتن لهتووش بوون بهم نهخۆشیهلهبهشهحهیاتیهكانی بهرههمهێناندا، بووهتهخواستی سهرهكیی بزووتنهوهی كرێكاری، دهكرێ ئهم خواستهش وهك ههموو خواستێكی دیكه،بهزهبری خهبات و هاوپشتی چینی كرێكار بهسهر سهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانیان دا دهسهپێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-