٣٨ ڕۆژی به‌رده‌وامه كه هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به دانیشتوانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له مانگێك له هێرشه به‌ربڵاوه‌كه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر به‌رزایه‌كانی “ئاواشین”، “مه‌تینا” و “زاپ” تێپه‌رده‌بێت و له‌م ماوه‌یه دا نزیكه‌ی ٤٧ گوند و ئاوایی ئه‌م ناوچه‌یه ماڵ و حاڵیان به جێ هێشتووه و تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر بە مه‌زرا و زه‌وی و زاره‌كانیان بوون. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی توركییه به بیانووی هه‌بوونی گه‌ریلاكانی “پ ك ك” لانیكه‌م ١٨٠ بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه جیاوازاه‌كانی باشووری كوردستان دامه‌زراندووه و له‌م هێرشانه له میلیشیا سوورییه‌كانیش كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك داگیر ده‌كات ده‌ست ده‌كات به تاڵان كردن و بڕینی دارستانه‌كانی هه‌رێمه‌كه.