ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هەزارو ٤٠٠ كۆچبه‌ر كه له کەمپێكی قه‌راغ رێگا له پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه ژیانیان به‌سه‌رده‌برد، گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه.
وەزارەتى ناوخۆى فه‌ڕانسه ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕێبه‌ندان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نزیكه‌ی هەزار و ٤٠٠ كۆچبه‌ر کە لە كه‌مپێکى قه‌راغ رێگایه‌ك له گه‌ڕه‌كی ئۆبێڤیلێ نیشته‌جێ كرابوون، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا چۆڵكراوە. ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو كۆچبه‌رانه بۆ هۆڵه‌كانی وه‌رزش و ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه گواستراونەتەوە و لە ژێرچاودێرى حکومەتى ئەو وڵاتە دەمێننەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە كه كاربه‌ده‌ستانى فه‌ڕانسه پێشتریش چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌یان ئه‌نجامدابوو و كۆچبه‌ره‌كانیان گوازتبووه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه.