کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چۆڵبوونی سەدان گوند بەهۆی هێرشه‌كانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و شەڕ له‌گه‌ڵ گەریلاکانیپەکەکەبه‌سەدان گوند لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک چۆڵكراون و به‌ هه‌زاران كه‌سیش له‌ ماڵ و حاڵیان ئاواره‌كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان تەنیا لە سنووریئامێدی” “195 گوند بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراون، هه‌روه‌ها شەڕی تورکیا و پەکەکە کاریگەری زۆری هەبووە و وایکردووە ئاوەدانکردنەوەی ژمارەیەک لە گوندەکانی دیکەش په‌كی بكه‌وێت. گوندەکانی سەر بە قەزای ئاکرێش بەدوور نەبوون لە کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە و لەوکاتەوە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە هەیە، 25 گوند لە سنووری ئاکرێ و ٢٥ گوند له‌ سنووری زاخۆش چۆڵکراون. له‌ پارێزگای هه‌وڵێر ١٨٣ گوند و له‌ قه‌زای شێخان ١٠ گوند چۆڵكراون و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌رته‌شی توركیا به‌بیانووی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ ٣٠ كیلۆمتر هاتووه‌ته‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و لانیكه‌م ١٨٠ بنكه‌ی نیزامی نایاسایی دامه‌زراندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah