کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چۆن نەیاران و لایەنگرانی گەڵاڵەیەک دەچنە بەرەیەکەوە

لەم رۆژانەی دواییدا دەوڵەت لەژێر گوشاری ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا، لایەحەیەکی بردۆتە مەجلیس کە بە پەسند کرانی کۆماری ئیسلامی بتوانێ ببێتە یەکێک لەو دەوڵەتانەی کۆنوانسیۆنی جیهانی مافی منداڵانی ئیمزا کردوە. نەیاران و لایەنگرانی ئەم لایەحەیە لە هەردو بەرەکە لە بەرخورد بەم بابەتە جیاوازیەکی ئەوتۆیان نییە. یەکێک لەو خاڵانەی جێی قسە و باسە لەبارەی ئەم گەڵاڵەیەوە بەرگرتن لە بەکارهێنانی منداڵانە لە شەڕی چەکدارانەدا.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فارس:” ئەم لایەحەیە حەفتەی داهاتو لە لایەن نوێنەرانی مەجلیسەوە هەڵدەسەنگێندرێت. ئەم لایەحەیە << پەیوەست بوون بە پروتۆکۆلی ئیختیاری کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان لەبارەی بەکار هێنانی منداڵ لە کێشەی چەکدارانەی>> پێشنیار کردوە.” هەواڵنێری فارس لە درێژەدا ئەڵێ:” بەپێی ئەم گەڵاڵەیە کۆماری ئیسلامی ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە هێزی ژێر ١٨ ساڵی لە کێشە نیزامیەکاندا نابێت و ئەمەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی بە کردەوەی بەسیجی دانش ئاموزیە لە، لە حاڵێکدا کە بەسیجی دانش ئاموزی زەرفیەتێکی بێ بەدیلە بۆ پاراستنی نیزامی موقەدەسی کۆماری ئیسلامی ئیران.” رۆژنامەی قودس یەکێک لە بڵاو کراوەکانی زمانحاڵی باڵی ناسراو بە ” ئوسولگەرا” لە مانشێتی ژوماره‌ی یه‌كی دا لایەحەی پەیوەست بوونی ئێرانی بە کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی بە داوێک بۆ تازەلاوانی ئێرانی وەسف کردوە و داوای لە مەجلیسی ئیسلامی کردوە تا دواهاتە مەنفیەکانی ئەندام بوون لە کۆنوانسیۆنی مافی منداڵاندا بە جیدی بگرێ. ئەم رۆژنامەیە نووسیویەتی:” لایەحەی پەیوەست بوونی ئێران بە پروتۆکۆلی ئیلحاقی و ئیختیاری کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان بۆ بەرگرتن لە کەڵک لێوەرگیرانیان لە کێشە نیزامیەکاندا بەڕواڵەت پرۆتۆکۆلێکی مەعقول و مەنتیقیی دیارە، بەڵام،:” بە سرنجدان بەوەیکە بەپێی ئەم پرۆتۆکۆلە، تەمەنی منداڵ ١٨ ساڵ دیاری دەکرێت و لە لایەکی دیکەشەوە ئەم پرۆتۆکۆلە بەشوێن دروست کردنی مەحدودیەتەوەیە بۆ حوزوری منداڵان لەنێو هێزە چەکدارەکاندا، کەوایە ڕەنگە دوای پەیوەست بوونی ئێران بەم پرۆتۆکۆلە ئیختیاریەوە، کۆمەڵێک مەحدودیەت بۆ فەعالیەتی سازمانی بەسیج لەنێو توێژەکانی وەک دانش ئاموزان و تازەلاواندا بەدی بێت.” لە هەمانحاڵدا موزەفەر ئەلوەندی دەبیری کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، کە یەکێک لە لایەنگرانی ئەم گەڵاڵەیە، لە روون کردنەوەیدا و بە ئامانجی خۆش کردنی ڕێگا بۆ پەسند کرانی ئەم لایەحەیە وتویەتی:” سازمانی بەسیج شاملی ئەم لایەحەیە نابێت”. ئەلوەندی ئەڵێ:” شا بەیتی ئەم پرۆتۆکۆلە، ناچار کردنی منداڵانە بۆ بەشداری کردن لە شەڕدا کە قەدەغە کراوە. ئەم بابەتە بەهیچ شێوەیەک هێزە داوتەڵەب و پشتیوانی و فەرهەنگیەکان ناگرێتەوە. وێڕای ئەوەی کە کاری دڵخوازانە لەم پرۆتۆکۆلەدا ئیستسنا کراوە. بەهەر حاڵ چ ئێمە بەم پرۆتۆکۆلەوە پەیوەست بین یان نا، پێشو تر لە ئەسڵی ئەم کۆنوانسیۆنەشدا بابەتی بەشداری نەدانی منداڵان لە کێشە نیزامیەکاندا هاتوە؛ کەوایە هەنگاوێک کە دەوڵەت لە ئامادە کردنی ئەم لایەحەیەدا هەڵیهێناوەتەوە، کردارێکی سروشتیە و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندایە و بەهەر حاڵ بڕیار لای نوێنەرانی مەجلیسە کە ئەگەر بە مەسڵەحەتیان زانی ئەم پرۆتۆکۆلە پەسند ئەکرێت و بە ڕەواڵی یاسایی خۆیدا ئەڕوات.”799

” مەجمەعی عەلەوی و فاتمی” بەسیجی دانش ئاموزی ئوستانی قەزوێن لە ناڕەزایەتی بەم لایەحەیە ڕاگەیاندنێکیان دەرکردوە کە تێیدا روو بە دانش ئاموزان هاتوە:” سەربازانی ڕاستەقینەی شۆڕش ئێوەن و ئینقلاب چاوی بڕێوەتە ئێوە. لە ئاسەوارەکانی قەبوڵ کردنی ئەم گەڵاڵەیە کە دژایەتی لەگەڵ مەنویاتی ئیلاهی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی هەیە دەکرێ لادانی دەرسی ئامادەیی دیفاعی لە دەرسەکانی مەدرەسە؛ هەڵوەشانەوەی بەسیجی دانش ئاموزی؛ قەدەغە بوونی بەکار هێنانی دانش ئاموزان لە دروست کردنی فیلم و کلیپەکان بە ناوەرۆکی دیفاعی موقەدەسەوە کە لە زومڕەی بابەتگەلی نیزامی بە حیساب دێن ئاماژە بکرێت.”

ئاشکرایە ئەوەی کە نەیارانی ئەم لایەحەیەی نیگەران کردوە ناکۆکی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانە لەگەڵ سازمانی بەسیجی دانش ئاموزی ڕژیم. سەرانی ڕژیم لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێڕاقدا بە زۆر و یان بە هێزی خەڵەتاندنی مەزهەبی منداڵان و تازەلاوانی کەمتر لە ١٨ ساڵیان لە پشت مێزی مەدرەسەکان هەڵدەگرت و ڕەوانەی بەرەکانی شەڕیان دەکردن. ئەوانیان لە مەترسیدار ترین عەمەلیاتەکاندا بەشداری پێدەکرد و بە کوشتنیان ئەدان. لەم منداڵانە لە گەلێک عەمەلیاتی خۆکوژی و یان وەک پاکەرەوەی مەیدانەکانی مین هەڵک وەرگیرا. بەپێی ئامارەکانی خودی ڕژیم بەرپرسانی بەسیجی دانش ئاموزی و فەرماندە جەنایەتکارەکان لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕدا ٣٥ هەزار منداڵی قوربانیان دایەوە دەست بنەماڵەکان. گومانی تێدا نییە کە ئەم ئامارە لەگەڵ ئاماری ڕاستەقینەی ئەو منداڵانەی بوونەتە قوربانی جیاوزیەکی زۆری هەیە. هەموو ساڵێک حەفتەی بەسیجی دانش ئاموزی بەڕێوە دەچێت تا بیرەوەریەکانی ئەم جەنایەتە مەترسیدارە لە زەینی منداڵانی زیندودا بمێنێتەوە. هەموو ساڵێک بە سەدان هەزار دانش ئاموز لە ڕێگای کاروانەکانی ناسراو بە ” ڕاهیانی نوور”ەوە دەنێردرێن بۆ قەتگاکانی رۆژئاوای ئێران و نەوحەی مەرگ و نابودیان بە گوێدا ئەدرێت. تا ئێستا چەند سەد دانش ئاموز تەنیا لەم سەفەرە کۆنەپەرستانە و دژی منداڵانەدا بەهۆی روداوی جادەییەوە گیانیان لەدستداوە. ئەو مەڕاسمانەی کە بۆ حەفتەی بەسیجی دانش ئاموزی لەبەرچاو گیراوە تەنیا بۆ خومار کردن و خورافی بارهێنانی ئەو دانش ئاموزانەیە کە ڕژیم بە گرتنە پێشی شگردی جۆراو جۆر لەوانە دانی وەعدەی دەرچوون لە تاقی کردنەوەکانی چوون بۆ زانکۆ و دۆزینەوەی هەلی کار لە داهاتودا، ئەوانیان لە هێزی بەسیجدا ڕیکخستوە. ئاموزشی نیزامی ئەدرێن و لە مانۆڕە سەربازیەکانی سپا و بەسیجدا بەشداریان پێ ئەکرێت. سەرانی کۆماری ئیسلامی لە ترسی هەڵچونی قین و توڕەیی خەڵک و مەترسی ئاخێزێکی جەماوەری، بۆ زەمانەت کردنی مانەوەی خۆی چنگ لە هەموو وەسیلەیەک گیر ئەکەن. ئەوان وەک ڕابردو خۆیان نیازمەندی منداڵان و تازەلاوانی دانش ئاموز نازانن کە بە شێوەگەلی مەزهەبی بیر و فکریان خۆمار بکەن و بیانخەنە خزمەت ئامانجە کۆنەپەرستانەکانیانەوە. ئەو مانۆڕە نیزامیانەی کە منداڵانی بەسیجی تێدا بەشداری ئەدرێت، دەرخەری نەخشە و پیلانە دەژی ئینسانیەکانی ئەم ڕژیمەن بۆ داهاتوی منداڵانی ئەم وڵاتە. بەڵام دورویی لایەنگرانی ئەم گەڵاڵەیەش دەستێکی کەمی لە نیگەرانیەکانی نەیارانی نییە. ئەوان پێویستیان بە ئیمزا کردنی پرۆتۆکۆلەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان هەیە، تا ڕێگا لە تەحریم و گەمارۆی ئابووری و گوشارە نێو نەتەوەییەکان بگرن. ئەوانیش هیچ مایل نین سازمانی بەسیجی دانش ئاموزی هەڵوەشێتەوە، لەبەر ئەمە لێکدانەوەی خۆیان بۆ کۆنوانسیۆنی جیهانی مافی منداڵان وەک موقەدەمەیەک بەم لایەحەیەوە زیاد کردوە تا نەیاران ڕازی بە ئیمزا کردنی بکەن و سیاسەتی بەسیج گیری خۆشیان لەنێو دانش ئاموزاندا درێژە پێبدەن.