به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار دوو ڕۆژ دوای هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا، هێزه چه‌كداره‌كانی گرووپی ئیسلامیی ئه‌لشه‌باب له هێرشێكدا بۆ سه‌ر دهكهلێكی مۆخابه‌راتی له ڕۆژهه‌ڵاتی كێنیا، لانیكه‌م چوار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی كێنیا، ئه‌لشه‌باب هاوكات له ناوچه سنوورییه‌كانی كێنیاش هێرشی خوێناوی ئه‌نجام داوه كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه كه گرووپی ئیسلامیی ئه‌لشه‌باب، خاڵێكی پشكنینیان له نزیك ئاوایی “سارتۆ” كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه چوار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ئه‌م گرووپه ساڵی ٢٠١٢ به شێوه‌ی ڕه‌سمی په‌یوه‌ست بوو به شه‌به‌كه‌ی تیرۆریستی ئه‌لقاعێده و كه‌مینه‌یه‌كی چكۆله‌ش له‌م دواییانه به گرووپی ئیسلامیی داعشه‌وه په‌یوه‌ست بوون.