لە دواین تێکهەڵچوونەکانی هێزە حووسیەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران و هێزهكانی “عەبد ڕەبە مەنسوور هادی” سەرۆک کۆماری هەڵاتوو بۆ عەڕبستانی سەعودی، لە نزیک شاری “مەئڕەب”، زیاد لە 96 کەس کوژران.
حوسیەکانی سەر بە ئێران لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی شاری ستراتێژیکی مەئڕەب کە پێگەی گرینگی هێزەکانی سەر بە سەرۆک کۆمار “عەبد مەنسوورە”، دان. شەڕی یەمەن زیاد لە شەش ساڵە درێژەی هەیە و بۆتە هۆکاری ئاوارەیی بە میلیۆنان کەس و کوژرانی دەیان هەزار کەسی دیكه. شەڕێکی دواکەوتوانە کە تەنیا ماڵوێرانی و کاولکاری بەدواوە بووە و قوربانیانی سەرکی منداڵان بوون.