کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

چوونەسەرەوەی ئاماری جیابوونەوە لە شاری سنە

چوونەسەرەوەی ئاماری جیابوونەوە لە شاری سنە 3

“عەلی جەوکار” بەڕێوبەری “سازمانی سەبت ئەحواڵی” ئوستانی سنە ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا رێژەی جیابوونەوە لەو ئوستانەدا بە بەراورد ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٧ لەسەد زیادی کردووە.

بەپێی لێدوانی ئەو بەڕێوبەرە، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ٤ هەزار و ٩٨١ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە و تەنیا ٧٠٤ حاڵەتی جیابوونەوەکان لەنێوان هاوژینەکانی دانیشتووی گوندەکاندا بووە و هەموو جیابوونەوەکانی دیکە لەنێو دانیشتووانی شارەکاندا ڕوویداوە. بێکاری، نەبوونی سەرچاوەی داهات، ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و نزمبوونی ئاستی لێکتێگەیشتن، بە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوە دادەنرێت.