ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، “مەهسا ئەمینی” تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی سنە کە لەگەڵ بنەماڵەکەی چووبوو بۆ تاران، لەگەڵ براکەی لە دەروازەی ئۆتووبانی “حەقانی”، لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێ و پاشان ده‌گوازرێته‌وه بۆ گرتووخانه و دواتر به‌هۆی تێكچوونی تندرووستییه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و ئێستا له كۆمادایه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتێک “کیارەش”ی برای “مەهسا” به‌رگری له خوشکەکەی ده‌كات، هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی پێی ڕاده‌گه‌ینن كه پاش یه‌ك كاتژمێری دیكه ئازادی ده‌كه‌ن، به‌وته‌ی چه‌ند كچی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی نێو وه‌نه‌كه، “مه‌هسا” هه‌ر له نێو ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ختی دراوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان. پاشان هێزەکانی گەشتی ئیرشاد، “مەهسا”یان بردووەتە بارەگای (ئه‌منییه‌تی ئەخلاقی) لە شەقامی وەزەرا، چەند خولەکێک دواتر لەناو بارەگاکەدا هاوار و قیژەی مه‌هسا بیستراوە و مه‌ئموورانی ڕژیم بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و باتووم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه نیگه‌رانه‌كه‌ی و ئازاریان داون.