“محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور” بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە لەکاتی بەرخۆدانی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە، بە هۆی ئەشکەنجە لە بەندیخانەی ناوەندی ئه‌و شاره چووه‌تە کۆماوە و ئێستا له به‌شی “ای. سی. یوو”ی نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری دایه.
بە وتەی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، ڕۆژی سێشەممە لە بەندیخانەی بۆکانه‌وه پەیوەندیان له‌گه‌ڵ گرتوون کە بۆ ئازادی کوڕەکەیان بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی سەردانی بەندیخانە بکەن و كاتێك چوونه‌ته به‌ندیخانه، “محه‌ممه‌د”یان له‌كۆما و له‌سه‌ر ویلچردا وه‌رگرتووه. “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور” ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەز لە دووکانه‌كه‌ی لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر كرابوو.