ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی ڕژیم بۆ نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان، دانیشتووانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوویانكرده سه‌یرانگا و شاخه‌كانی كوردستان و ئه‌و بۆنه‌یان وه‌كوو ساڵه‌كانی ڕابردوو به گه‌رم و گوڕێكی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه برد.
له كۆندا وا باو بووه ئه‌گه‌ر رۆژه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز به خۆشی و شادی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ئه‌وا ته‌واوی ساڵه‌كه‌ت پڕ ده‌بێت له خۆشی و شادی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژانه به ناخۆشی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ساڵێكی ناخۆشت ده‌بێت. بۆیه له سێزده‌یه‌مین رۆژی نه‌ورۆز كه دوایین رۆژی بۆنه‌كانی نه‌ورۆزه، خه‌ڵك به چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و ده‌ربڕینی شادی و خۆشی ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ر كه ناسراوه به “ڕۆژی ئاشتی له‌گه‌ڵ سرووشت“یان به‌ڕێ كرد.