رۆژی شه‌ممه ٢١ی خاكه‌ڵێوه، به هۆی توندبوونه‌وه‌ی شه‌ر به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی ئۆستانی ئێستراتژیكی “مه‌ئارب” له نێوان هێزه‌كانی وه‌فادار به ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌ن و حووسیه‌كان، لانیكه‌م ٥٣ كه‌س بوونه قۆربانی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، باكووری یه‌مه‌ن له ژێر كۆنترۆڵی حووسیه‌كاندایه و له‌م به‌شه ته‌نیا ئۆستانی نه‌وت خێزی “مه‌ئارب” له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ماوه‌ته‌وه و به هۆی توندبوونه‌وه‌ی شه‌ر و پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌م دوو هێزه سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قۆربانی و به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌ی بیابانه‌كانی ئه‌م ئۆستانه كراون.