به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی “ناوه‌ندی چاودێری مین” به گشتی له ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی ٧ هه‌زار و ٧٣ كه‌س له وڵاتانی جیهان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه یان به سه‌ختی بریندار بوون.
ڕێژه‌ی قوربانیانی مین له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوو له ئاستێكی به‌رچاودا زیادی كردووه و له‌و ئاماره بڵاوكراوه‌دا هاتووه زیاتر له ٨٠ له‌سه‌دی قوربانیانی مین پێكهاتووه له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاتانه. ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جاره له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی “ناوه‌ندی چاودێری مین” له ساڵی ١٩٩٩ی میلادی، وڵاتی سووریه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئاماری قوربانیانی مین جێی گرتووه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو له‌و وڵاته‌دا، زیاتر له ٢ هه‌زار و ٧٢٩ هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه یان به‌سه‌ختی بریندار بوونه. شایانی باسه هه‌تا پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی ئه‌فغانستان و كۆلۆمبیا له ڕیزبه‌ندی ئاماری زۆرترین قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له جیهان بوون.