بە پێی وتەکانی نوێنه‌ری قۆم له مه‌جلیس ڕژیم، ته‌نیا له شاری قۆم ٥٠ كه‌س له‌مشاره به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وەزیری بێهداشت و دەرمانی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه، تا ئیستا لانیکەم ٤٧ کەس له ئێران تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون و ١٢ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشینەوە گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شارە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان باس لە نەبوونی کەرەستە و ئامراز بۆ پێش‌گرتن بە نەخۆشنی کۆرۆنا لە ئێران لەوانە نەبوونی ماسک، دەستکێش و کیتی شناسایی تەنانەت لە نه‌خۆشخانه‌کان دەکەن و دەوترێت کە بە هۆی نەبوونی ئەم کەرەستانه، بە سەدان کەس لە شارۆمەندان و کادرە پزشکییەکانی بیمارستانەکان تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نزیکەی ٨٠ هەزار کەس لە جیهان به ویرووسی كۆرۆنا تووش بوون و زیاتر لە ٢٦٢٠ کەس بە هۆی ئه‌م نەخۆشییەوه گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، له‌ئێستادا ٧٩ هەزار و ٧٠٠ کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، ٢٦٢٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە و لەنێو ئەوانەی تووشبوون، ٢٦ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.