كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له چین ڕایانگه‌یاندووه كه لانیكه‌م ١٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی گیرۆده‌بوون به ویرووسی “كرۆنا” له ئه‌یاله‌تی هۆبی كه بۆ یه‌كه‌م جار له‌م ئه‌یاله‌ته دیتراوه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌م پێیه، هه‌تا ئێستا ٤١ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری چین به‌هۆی گیرۆده‌بوون به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٢٨٧ كه‌سیش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان. هاوكات هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه باسی له قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی هاووڵاتییان له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه كه ٥٦ ملیۆن كه‌س له خۆ ده‌گرێ. شایانی باسه، ویرووسی كرۆنا له ئۆرووپاش بڵاوبووه‌ته‌وه و له وڵاتی فه‌ڕانسه ٣ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده‌بوون. له ئێستادا ده‌وڵه‌تی چین ڕێكاری توندی له‌به‌رامبه‌ر هاتووچۆی هاووڵاتییان له شوێنه گشتییه‌كان له چه‌ند شاری ئۆستانی هۆبی گرتووه‌ته به‌ر تا پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ویرووسه بگرێ.