به پێی به‌گڵه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رۆكی پزیشكی قانوونی ڕژیم له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌رۆكی قووه‌ی قه‌زاییه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی باسی له كێشه‌ی ڕاگرتنی ته‌رمی ٤ هه‌زار و ٨١١ كه‌س له قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه به‌هۆی سێ به‌رابه‌ر بوونی قیمه‌تی بێنزین ڕوویداوه كردووه.
ئه‌م به‌ڵگه‌یه كه له فه‌زای مه‌جازی بڵاوكراوه‌ته‌وه نامه‌ی سه‌رۆكی پزیشكی قانوونی بۆ ڕه‌ئیسی قووه‌ی قه‌زاییه كه ئاماژه به ژماره‌ی قوربانییان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌كات و ساردخانه‌كان مۆڵه‌تی سێ مانگیان پێ دراوه كه ئه‌م ته‌رمانه ڕاگرن و له ئێستادا ئه‌م ساردخانانه جێگه‌ی ته‌رمی دیكه‌یان نییه. هه‌روه‌ها به پێی په‌سه‌ندكراوی شوڕای باڵای ئه‌منییه‌تی میللی وڵات، ناتوانن ته‌رمه‌كان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه. له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه: به پێی نامه‌ی ناردراو له لایه‌ن شوڕای باڵای ئه‌منییه‌تی میللی بۆ هاوئاهه‌نگی كردن سه‌باره‌ت به كاروباری ته‌رمی به‌وته‌ی خۆیان “اعتشاشگران”، ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی خه‌فه‌بوون، كه‌وتنی شتی قورس به‌سه‌ریاندا، به‌هۆی وێكه‌وتی چه‌قۆ له شه‌ڕی ده‌سته جه‌معی و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و به‌رق گرتوویی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی به‌دواوه بووه.