به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، ژماره‌ی هه‌ژارانی ژێر چاودێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی دوو به‌رابه‌ری به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ژماره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ٢٦٥ ملیۆن كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیجرایی به‌رنامه‌ی جیهانی غه‌زا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ئاست سه‌رهه‌ڵدانی قات و قڕییه‌كه له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه هوشداری دا. ناوبراو سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا به‌سه‌ر توێژی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگادا وتی: ئێمه ڕۆژانه به ١٠٠ ملیۆن كه‌س غه‌زا ده‌ده‌ین و ٣٠ ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش بۆ دابین كردنی خواردنی ڕۆژانه‌یان پێویستیان به ئێمه‌یه. به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ١٣٠ ملیۆن كه‌سی دیكه به‌م حه‌شیمه‌ته زیاد بووه و ئێستا ٢٦٥ ملیۆن كه‌س له مه‌ترسی برسیه‌تی دان. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه ئێمه ده‌بێ به خێرایی ئه‌م ته‌وه‌ره چاره‌سه‌ر كه‌ین، ده‌نا له‌گه‌ڵ قات و قڕییه‌ك به‌ره‌ڕوو ده‌بینه‌وه كه له مێژوودا وێنای نه‌بووه.