چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی مه‌عده‌نچیانی تووشبو به‌ كۆرۆنا له‌ له‌هێستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌ی مه‌عده‌نچیانی تووشبو به‌ كۆرۆنا له‌ له‌هێستان زیادی كردووه‌، به‌جۆرێك كه‌ به‌ سه‌دان كه‌س له‌م كرێكاران به‌ ویرووسی كۆڤیدی ١٩ تووشبون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئاماره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك له‌سه‌ر ١٠ی سه‌رجه‌م تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ له‌هێستان، پێكهاتووه‌ له‌ مه‌عده‌نچیان. له‌ نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له‌هێستان، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌زار و ١٥١ حاڵه‌تی نوێی تووشبون به‌ كۆرۆنا له‌م وڵاته‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ له‌م ژماره‌یه‌، ته‌نیا ٥٥٨ كه‌س له‌ مه‌عده‌نی “زۆفیۆكا” بووه‌. شیركه‌تی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی له‌هێستان “جی ئێس ده‌بلیۆ” ڕایگه‌یاندووه‌: هه‌تا ئێستا ٢ هه‌زار و ٧٧١ كه‌س له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ویرووسی كۆرۆنا تووشبون و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی هه‌ڵێنجانی به‌ردی خه‌ڵۆز داناوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *