به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌یی و ئه‌منی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند كه له جه‌ره‌یانی تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن و چه‌كدارانی حوسی له پارێزگای “ئه‌لبه‌یزا” له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه هه‌تا ئێستا ٣٢٠ كه‌س كوژراون.
به پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتد پرێس، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن به پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستان له سه‌ره‌تاكانی مانگی جولایه‌وه ئۆپراسیۆنی نیزامی‌یان بۆ وه‌گرتنه‌وه‌ی پارێزگای “ئه‌لبه‌یزا” له چه‌كدارانی حوسی ده‌ستپێكردووه. شایانی باسه، چالاكیی نیزامیی حوسییه‌كان له پارێزگای “مه‌ئارب” له مانگی فێورییه‌وه ده‌ستپێكردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هۆی شه‌ڕی یه‌مه‌ن له ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوودا پتر له ١٣٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی قوربانیان به‌رده‌وام ڕوو له زیاد بوونه.