ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی ئه‌رمه‌نستان بۆ سه‌ر “گه‌نجه” دووهه‌م گه‌وره‌شاری ئازه‌ربایجان، لانیكه‌م ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه چه‌ندین منداڵ برینداربوون.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئازه‌ربایجان، ئه‌م مووشه‌كانه له بینایه‌كی شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتییان كه‌وتووه‌ته خوارێ. هاوكات، هێزه‌كانی كۆماری ئازه‌ربایجان له كاردانه‌وه به‌م هێرشه، گورزێكی كوشه‌نده‌یان له “خان كه‌ندی” پێته‌ختی قه‌ره‌باغ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه وه‌شاندووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك بوونه‌ته قوربانی. شایانی باسه، جه‌معییه‌تی قه‌ره‌باغ زیاتر له ٥٥ هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی بۆمبارانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئازه‌ربایجان ئێستا كه‌سی تێدا نه‌ماوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه له سه‌رپه‌ناكان جێگیر كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته، به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش ئاواره بوون.