به پێی دوایین ئاماره‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ژماره‌ی تووش بووان به ویرووسی كۆرۆنا له ئاست جیهاندا له سێ ملیۆن و ٨٥ هه‌زار و ٩٣٢ كه‌س تێپه‌ڕ بووه و هه‌تا ئێستا پتر له ٢١٢ هه‌زار و ٥٨٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا له نه‌خۆشیه‌كه ڕزگاریان بووه و ده‌رمان كراون ٩٣٤ هه‌زار و ٢١٣ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له ئه‌مریكا سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی واشنگتۆن، پێشبینیی كردووه كه ژماره‌ی گیان به‌خت كردووانی ویرووسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا بۆ ٧٤ هه‌زار كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه. له ئێستادا پتر له ٥٦ هه‌زار و ٨٥٥ كه‌س له ویلایه‌ته یه‌كگرووته‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و پتر له یه‌ك ملیۆن و ١١ هه‌زار و ٤٠٨ كه‌س گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون. دوای ئه‌مریكا، سپانیا به ٢٣٢ هه‌زار و ١٢٨ كه‌س و هه‌روه‌ها ئیتالیا به پتر له ١٩٩ هه‌زار و ٤١٤ كه‌س تووش بوو، له پله‌كانی دووهه‌م و سێهه‌م دان. ئاماری گیان به‌خت كردووان له ئیتالیا، ٢٦ هه‌زار و ٩٧٧ كه‌سه و پاش ئه‌مریكا پله‌ی دووهه‌می گیان به‌خت كردووانی پێدراوه و سپانیا به ٢٣ هه‌زار و ٨٢٢ قوربانیه‌وه پله‌ی سێهه‌می پێدراوه. له ئێرانیش به پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت، پتر له ٩٢ هه‌زار و ٥٨٤ كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون و ٥ هه‌زار و ٨٧٧ كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئاماره ڕه‌سمیه‌كانی ئێران له لایه‌ن كارناسانی سه‌ربه‌خۆوه ته‌ئید نه‌كراون و ڕێژه‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له ئێران زۆر زیاتر له‌وه‌یه كه به‌رپرسان و ناوه‌نده ڕه‌سمیه‌كانی ڕژیم باسی لێده‌كه‌ن.