به پێی نوێترین زانیاریه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٢ی ئاوریل، ژماره‌ی تووش بووان به ویرووسی كۆرۆنا له ئاست جیهاندا، له ٢ ملیۆن و ٥٨٥ هه‌زار و ٥٢٠ كه‌س تێپه‌ڕ بووه و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ست داوانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش گه‌یشتووه‌ته ١٧٩ هه‌زار و ٨٨١ كه‌س. هه‌روه‌ها، ژماره‌ی كه‌سانێكیش كه ده‌رمان كراون و له‌م په‌تایه ڕزگاریان بووه گه‌یشتووه‌ته ٧٠٥ هه‌زار و ١٦٩ كه‌س.
له حاڵێكدا كه قه‌یرانی كۆرۆنا له جیهاندا درێژه‌ی هه‌یه، وڵاتی چین كه خۆی ئاخێزگه‌ی ئه‌م ویرووسه بووه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ حاڵه‌تی نوێی گیرۆده‌بوونی لێ تۆمار كراوه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا به گیان له‌ده‌ست دانی ٢ هه‌زار و ٨٠٤ كه‌س له شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێكۆردێكی نوێیان له قوربانیانی كۆرۆنا له‌م وڵاته‌دا تۆمار كردووه. به پێی داتاكان، ئه‌مریكا له كۆی زیاتر له ٨١٩ هه‌زار و ١٧٥ تووش بوو به‌م نه‌خۆشیه، زیاترین ژماره‌ی گیرۆده‌بوانی هه‌یه و دوای ئه‌م وڵاته، سپانیا به ٢٠٨ هه‌زار و ٣٨٩ كه‌س و هه‌روه‌ها ئیتالیا به پتر له ١٨٣ هه‌زار و ٩٥٧ كه‌س له پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م دان. سه‌باره‌ت به ئاماری گیان به‌خت كردووان، ئه‌مریكا به ٤٥ هه‌زار و ٣٤٥ كه‌س و سپانپا به ٢١ هه‌زار و ٧١٧ كه‌سه‌وه، پله‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌میان له ئاست جیهاندا پێدراوه. له ئێرانیش به پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت، پتر له ٨٥ هه‌زار و ٩٩٦ كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون و ٥ هه‌زار و ٣٩١ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به‌رپرسێكی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی ڕایگه‌یاندووه كه ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن سه‌رانی ڕژیمی ئێرانه‌وه ته‌نیا یه‌ك پێنجومی ئاماری واقعییه.