به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی قوربانییانی ویرووسی كۆرۆنا له زیندانی فه‌شافوویه‌ی تاران بۆ ٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی تووشبو به ویرووسی كۆرۆنا له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئێستادا بارودۆخی ناو زیندانه‌كان سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له‌بواری بێهداشتی و ژینگه‌ییه‌وه له دۆخێكی زۆر شپرزه دایه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبون به‌م ویرووسه‌ی له زیندانه‌كان زیاد كردووه. شایانی باسه، به‌ندكراوان له كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا به‌ره‌وڕوون و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.