وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٦ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٤٣ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات رایگەیاندووه، کۆی گشتی توشبوون بۆ ٢٧ هەزار و ١٧ کەس و گیان لەدەستدانیش بۆ دوو هەزار و ٧٧ کەس بەرزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ٩ هەزار و ٦٢٥ کەسیش چاکبوونەتەوه. ئەمەش لە كاتێكدایە، ویرووسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٥٠ ناوچە و وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٣٦ هەزار كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و زیاتر لە ١٩ هەزار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌م ڕاپۆرتانه له‌حاڵێكدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه ناحوكمییه‌كان، ئاماری مه‌رگ و میر به‌هۆی كۆرۆنا له ئێران زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌سه.