کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ عێراق

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ عێراق1

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ عێراق1

وەزارەتی تەندروستى عێراق ڕایگەیاندووه‌، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١  توشبووی نوێ تۆمارکراون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات، پێنج کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستى عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لانیكه‌م ١١ تووشبوی نوێ له‌ شاره‌كانی “ڕەسافە، کەرخ، شاری پزیشکى بەغدا، نەجەف، بەسرە و موسڵ، به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون. وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا لە عێراق ٢٦٦ کەس به‌م ویرووسه‌ توشبوون كه‌ ٦٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی دووشه‌ممه‌ ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا و بەوەش، ژمارەى ئەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستاندا توشى کۆرۆنا بوون بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەوە کە ٥٣ کەسیان لە پارێزگاى سلێمانی و ٢٢ کەسیش لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆکە. شایانی باسه‌، تا ئێستا یەک کەس بەهۆى ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانی لەدەستداوە و ٢٢ کەسی دیكه‌ش چاکبوونەتەوە.