به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ۸۰۰ كەسى ديكە بە هۆی کۆرۆنا له ئیتالیا گيانيان لە دەستداوە و بەمەش ئاماری قوربانییان بۆ پێنج هەزار و ٤٧٦ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرى بەرگريى شارستانى ئيتاليا، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانى لە شاری رۆم پێته‌ختی ئه‌م وڵاته دوایين ئامارەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆناى نوێ بڵاوكردەوە. ناوبراو رايگەياندووه، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا، گەيشتووەتە ٥٩ هه‌زار و ١٣٨ كه‌س كه له‌م ژماره‌ه‌یه، پێنج هه‌زار و ٤٧٦ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ٧ هه‌زار و ٢٤ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.