ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نیا له ئۆستانی فارس له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، ٦٥ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته مه‌سمووم بوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا، سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئۆستانی فارس ڕایگه‌یاندووه كه تا به‌یانی پێنجشه‌ممه، ٦٥ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته له‌م ئۆستانه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌وته‌ی ناوبراو نێوه‌نجی ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی مه‌شرووبی ساخته‌وه مه‌سمووم بوون له نێوان ٢٠ تا ٤٠ ساڵه و له ئێستادا ١٤ كه‌س له‌م كه‌سانه له به‌شی چاودێری تایبه‌ت به‌سته‌ری كراون. شایانی باسه، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، لانیكه‌م ١٨٨ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.