به پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئێستا دوو هه‌زار و ٢٤٤ كه‌س به‌هۆی ویرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌وانه‌ش دوو هه‌زار و ٢٣٠ كه‌سیان له ناوخۆى چین بوون.
دەسەڵاتدارانى چین بڵاویانکردەوە، ژمارەى گیان لەدەستدان بە ویرۆسى کۆرۆنا بۆ دوو هه‌زار و ٢٤٤ كه‌س، ژمارەى توشبوانیش لە جیهاندا بۆ ٧٥ هەزار و ٧٣٠ کەس بەرزبووەتەوە. شایانی باسه، لە ئێستادا ٥٤ هەزار کەسى توشبوو هەیە، کە ١١هەزار و ٦٣٣ کەسیان باری تەندروستیان ناله‌باره و هەروەها ١٨ هەزار کەسیش نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە و چاکبوونەتەوە. پێویسته بوترێ كه له ئێرانیش تا ئێستا ١١ كه‌س به هۆی توشبوون به ویرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ژماره‌ی توشبووان به‌و ویرۆسه هه‌واڵێك له‌ده‌ست دا نیه.