ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٥٦٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و به سه‌دان كه‌سیش له تاجیكستان به گومانی تووش بوون به‌م ویرووسه‌وه، خراونه‌ته به‌شی پارێزراوه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چین ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه تا شه‌وی چوارشه‌ممه ٥٦٤ كه‌س به‌هۆی تووش بوون به‌م ویرووسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌نیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه له پارێزگای هۆبی بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووش بووان به ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری چین، سنووری ٢٨ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و كاربه‌ده‌ستانی چین به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه، ڕێوشوێنی توندی بێهداشتیان گرتووه‌ته به‌ر. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سه‌دان كه‌س له پێته‌ختی تاجیكستان به گومانی تووش بوون به ویرووسی كۆرۆنا، خراونه‌ته به‌شی پارێزراوه‌وه. وه‌زیری بێهداشتی تاجیكستان ڕایگه‌یاندووه كه تا به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٦٤٥ كه‌س به گومانی تووش بوون به‌م ویرووسه، قه‌ره‌نتینه كراون.