ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووه، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرووسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٢٦ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ نزیکەى ٢٠ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە. هاوكات دووهه‌م حاڵەتى مردنیش بەهۆى ئه‌م ویرووسه‌وه لە دەرەوەى چین تۆمارکراوه.
بەگوێرەى نوێترین ئاماره‌كان، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٦٤ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هەروەها کەسێکى تریش لەدەرەوەى چین لە هۆنگ کۆنگ گیانى لەدەستدا و بەوەش کۆى گیانلەدەستدان بەهۆى ئه‌م ویرووسه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٤٢٨ کەس. هاوکات ٢ هه‌زار و ٣٤٥ کەسى دیكه‌ش به‌م ویرووسه‌وه تۆشبوون. به‌هه‌ژمار كردنی ئه‌م ژماره‌یه، ڕێژه‌ی کۆى توشبووان لە چین بۆ ١٩هەزار و ٩٦٧کەس و لە سه‌رتاسه‌ری جیهانیش، بۆ ٢٠ هەزار و ١٥٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ئێستادا ویرووسی کۆرۆنا لە ٢٧ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەهۆى مەترسیی ئه‌م ویرووسه‌وه، باری نائاسایی بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى ڕاگەیاندووە .