ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەى ئەو کەسانەى لە به‌هۆی بومەلەرزەکەی شەو رابردوو ٤ی ڕێبه‌ندان له شاری خەرپێت گیانیان لەدەستداوه، گه‌یشتووه‌ته ٢٧ کەس.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکییه رایگەیاندووه، تا ئێستا ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون. ئاشكراشی کردووه، سەرەڕاى بەرزبوونەوەى ئامارى قوربانییانى بومەلەرزەکە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانیان تا ئێستا كه‌س له ژێر ئاواری ماڵه‌كاندا نه‌ماوه‌ته‌وه. ئەوەش لەکاتێکدایە، كه شه‌وی هه‌ینی ٤ی ڕێبه‌ندان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ و ٨ دههۆمی ڕیشتێر، شارى خەرپێتی هەژاند و بە قوڵایى ١٠ كیلومیتر له بەشێک لە شارەکانى كوردستان له‌وانه، ئامەد، مێردین، غازی عەنتاب و جزیرە، دهۆک و هەولێریش بومەلەرزەکە هەستى پێکراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه به هۆی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هاوشێوه بە گوڕى ٧ و ٤ دههۆمی ڕیشتێر لە ساڵى ١٩٩٩ له شارەکانى باکورى توركییه، ١٧ هەزار کەس گیانیان لەدەست دابوو.